پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان: جارێکی تر ناخڕەش و دژەکوردەکان نییەتی گڵاوی خۆیان دەرخستەوە

27.11.2025
جەماوەر نیوز
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر هاتە دەنگ و دەڵێت، "ئەم کردەوە دوژمنکارانە ناکرێت چیتر قبوڵ بکرێت و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگەنەدات هیچ دەستێک بەرژەوەندییە ئابورییەکانی هەرێم بکاتە ئامانج.

 د.فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، بەداخەوە شەوی ڕابردوو ناخڕەش و دژەکوردو دژەنشتمان و بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردو عێراقیش ناخی گڵاوی خۆیان دەرخستەوەو لەڕێگەی هێرشی موشکەییەوە کێڵگەی غازی کۆرمۆریان کردەوە ئامانج. بێگومان ئەم کردەوەیە دژی کوردو هەرێمی کوردستان و دواجار گەلانی عێراقیشە.

لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین، ئەم کردەوە دوژمنکارانە ناکرێت چیتر قبوڵ بکرێت و دەبێت حکومەتی هەرێم ڕێگەنەدات هیچ دەستێک بەرژەوەندییە ئابورییەکانی هەرێم بکاتە ئامانج و بەهاوکاریی حکومەتی عێراق لەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە، لەهەر کوێیەک و سەر بەهەر لایەن و تاقمێکی عێراق بن، بدۆزرێنەوەو بەتوندترین شێوە سزا بدرێن.

بابەتی هاوشێوە