تیمی چاودێری دارایی عێراق لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانن

02.12.2025
جەماوەر نیوز
تیمێکی دیوانی چاودێری عێراق بۆ وردبینیی لە خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێرن، بڕیارە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بمێننەوە و پێداچوونەوە بەداتاکان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بکەن.

 سێ مانگ جارێک تیمێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکەن، پێداچوونەوە بە تەراوزووی پێداچوونەوە - میزان موراجەعە دەکەن، واتا پێداچوونەوە دەکەن بە خەرجی و داهاتەکانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "تیمەکە گەیشتوونەتە هەولێر، ئەو داتایانەی پێویستیانە بۆیان ئامادە دەکرێت، سبەی دەست بە پرۆسەی وردبینی لە خەرجی و داهاتی مانگەکانی ڕابردوو دەکەن، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت."



بابەتی هاوشێوە