مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

02.12.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی دەڵێت، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا وتی، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە (٣ و ٤ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥) مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

وتیشی، هەر لەو دوو رۆژەدا مووچەی مانگی نۆ و مووچەی مانگی سێی ساڵی ٢٠٢٥ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت، کە لە دوای ١ـی ٧ـی ٢٠٢٤، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

بابەتی هاوشێوە