بەرگریی شارستانیی سۆران هۆشداری دەدات کە بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن

06.12.2025
جەماوەر نیوز
بەرگریی شارستانیی سۆران هۆشداری دەدات کە بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، بەهۆی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان، ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو.
بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە هاوڵاتییانی ناوچەکە دەکات، ئەگەر بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاویەکان نەکەن، خۆیان بەدووربگرن لە لێواری رووبارەکان، هەروەها ئەو دۆڵ و نشێوانەی کە ساڵانە مەترسی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان لێدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ بارانبارین لە رۆژئاوای هەرێمەوە دەستپێدەکات پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، شەپۆلەکە چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت

بابەتی هاوشێوە