چەند ڕێنماییەک بۆ ماتۆڕسوارەکان

07.12.2025
جەماوەر نیوز
مۆڵەتی شۆفێری:
ماتۆڕسوار پێویستە هەڵگری مۆڵەتی شۆفێری بێت کە لەدوای تەمەنی ١٦ ساڵ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ ئەم جۆرە مۆڵەتە.
تۆمارکردن:
پێویستە ئەو ماتۆڕەی بەکاری دەهێنێت لەلایەن هاتووچۆکانی هەرێمەوە بە فەرمی تۆمارکراو بێت.
خۆپارێزییەکان:
بەکارهێنانی (کڵاوی سەرپارێز) بە کواڵێتی بەرز بەمەبەستی پاراستنی سەر و مێشک لەکاتی کەوتن و زەبری تونددا. بەکارهێنانی سەرجەم خۆپارێزییەکانی دیکەی جەستە وەک (دەستکێشی ماتۆڕسواری، سەرئەنیشک، سەرئەژنۆ  و پێڵاوی تایبەت، جل و بەرگی تایبەتمەند)
یاساکانی هاتووچۆ:
پابەند بوون بە یاساکانی هاتووچۆوە ( وەستان لە ترافیک لایت، پابەندبوون بە خێرایی دیاریکراو، بەکارنەهێنانی مۆبایل، سەرکێشی نەکردن، بەکارهێنانی لایتی ئاڕاستەکانی لەکاتی پێچکردنەوەو گۆڕینی لەین، کارکردنی لایتەکانی پێش و دواوە، پاراستنی ماوەی سەلامەتی) و مەرجەکانی توندوتۆڵی ماتۆڕسکیلەکە فەرامۆش نەکرێت و نەهێشتنی دەنگی بەرزی ساڵۆنسا (ئاگزۆز)
وەرزی خوێندن
ماتۆڕسواری پێویستی بە ئارامی و سەرنجدان هەیە لەکاتی وەرزی خوێندندا بەتایبەتی و هەموو کاتەکان پێویستە بەخێراییەکی کەم شۆفێری بکەیت لە نزیک ناوەندەکانی خوێندن بۆ پاراستنی ژیانی خوێندکاران و هەروەها بێزار نەکردنیان، هەوڵ بدە چێژ لە ماتۆڕسوارییەکە وەربگریت بە بێ ئەوەی ببیتە مایەی مەترسی بۆ هیچ کەسێک.
کەش و هەوا:
لەکاتی کەش و هەوای (بەفرو باران و با و گەردەلوول) پێویستە بە ووریایی زیاترەوە شۆفێری بکرێت بەهۆکاری ئەستەمی کۆنترۆڵکردن بۆ ئەم جۆرە سوارڕەوە لەبەرئەوەی مەترسییەکان بۆ ماتۆڕسکیل لەم جۆرە کەش و هەوایانەدا چەند بەرامبەرە بەراورد بە ئۆتۆمبێلەکان.
سەرنشینی دووەم:
لەکاتی سەرخستنی سەرنشینی دیکە پێشتر ڕاهێنان بکە و ڕێنمایی بدە بە سەرنشینەکە کە چۆن دابنیشێت و خۆی ڕابگرێت. وە پێویستە ئەو سەرنشینە بەهەمان شێوە کڵاوی سەرپارێز بەکاربهێنێت.
خزمەتکردنی ماتۆڕسکیل:
خزمەتکردنی ماتۆڕسکیل بە گۆڕینی ڕۆن و فلتەر و تایەی نوێ و پارچەکانی تر، هەروەها ماتۆڕسکیلەکەت بە پاک و خاوێنی ڕابگرە.
ئاگاداری و بینین:
شۆفێری ماتۆڕسکیل پێویستە کەسێکی ووریا و ووردبین بێت و مەترسییەکانی چواردەوری درک پێبکات و ئاگاداری ناوچەی کوێربێت لەکاتی شۆفێریدا و  هەوڵ بدات لە شەواندا جل و بەرگی ڕەنگی کراوە یاخود ئەگەر جلی تاریکی لەبەرکرد پێویستە بەشێکی فسفۆری تێدابێت تا ببینرێت لەلایەن شۆفێرانی دیکەوە.
بێزارنەکردن:
لەکاتی شۆفێریکردن هەوڵ بدە کەسانی چواردەورت بێزار نەکەیت بە دەنگی بەرز و نایاسایی.

بابەتی هاوشێوە