چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە

07.12.2025
جەماوەر نیوز
بڕیارە لەم هەفتەیەدا، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کۆببێتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلایی ناکاتەوە.
بڕیارە رۆژی دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان، کە هاوپەیمانیی زۆرینەی پەرلەمانی عێراقە، کۆببێتەوە، بەڵام بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا چوارچێوەکە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاریناکات.
میدیاکانی عێراق باسیان لەوەکردووە، بابەتی هەڵبژاردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، پێویستی بە گفتوگۆ و دانوستانی زیاترە، بەتایبەتیش کە ئەو لیژنەیەی بەرپرسە لە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، هێشتا دەستی بە هیچ کۆبوونەوەیەکی تاکەکەسی لەگەڵ کاندیدەکاندا نەکردووە.

بابەتی هاوشێوە