محەمەد حاجی مەحمود چی دەڵێت لە سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ باکوری کوردستان

07.12.2025
جەماوەر نیوز
محەمەد حاجی مەحمود چی دەڵێت لە سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ باکوری کوردستان 
محەمەد حاجی مەحمود سەبارەت  بە سەردانەی مەسعود بارزانی بۆ باکوری کوردستان رایگەیاند کە سەردان کردن ئاسایە هەرکەسێک بۆ هەر وڵاتێک بیکات 
لە ماوەی چەند ساڵەی ڕابردوودا دوو جار کورد توانیوەتی بچێتە ناو تورکیا بە هێزەوە جارێک بە هاوپەیمانی ئەمریکا و ٦٤ دەوڵەت  لە شەڕی داعشدا پێشمەرگە توانی ٢٠٠ کیلۆمەتر بەناو تورکیادا بە چەک و بە جەبەخانە و بە ئاڵا و بە هەموو هێزکەوە بڕواتە بۆ کۆبانی یارمەتی کورد لە رۆژئاڤابدات  
وتیشی کە ئەوە ڕووداوێک و وەرچەخانێکی گەورە بوو لە  ناوچەکە و لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەوکاتە زۆر کەس هاتە سەر خەت لەسە ئەو بابەتە و قسەیان کرد 
بۆ دووەهەم جاریش ئەم جارە مەسعود  بارزانی چووە بۆ تورکیا ئەوەی کە من بیستوومە بۆ بۆنەی  مەلای جەزیری بووە کە بۆنەیەکی فەرهەنگی و مێژووی بووە  
محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت پێشمەرگە هێزێکی ڕەسمی ووڵاتە وجگە لەوەش مەسعود بارزانی  بە بانگێشتی فەرمی  رۆیشتوە و حکومەتی تورکیاش ئاگادارە
باشە خۆ هەر بەرپرسێکی  تورکیا هاتۆتە کوردستان ئەویش کۆمەڵێک سەربازی لەگەڵا بووە خۆ ئێستا لە باشیک گەورەترین بارەگایی سەربازی  تورکیا لە دەشتی نەینەوا ییە ئەی باشە بۆ نە عێراق و نە ئێمەش ناڵێن
وتیشی دەوڵەت باخچەلیی هاتووە چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیادا بکات باخچەلی جگە  لە  تورک باوەڕی بە هیچ کەسێکی تر نییە دەشڵێت  سەردانەکەی مەسعود بارزانی  سەردانێکی مێژوویی و گرنگە ئەو پێشوازییەی خەڵکی کوردستان لە باکوری کوردستان پێشوازیەکی بێ وێنە بوو
محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیادا هەرگیز جێ بەجێ ناکرێت ناگاتە ئامانج  چونکە ئەوان پێشمەرگەیان پێیان قبوڵ نەکرا باخچەلی حزبێکی ڕەگەز پەرست و سەرف تورکە رانگەیاندراوەکەی بارەگای بارزانی وڵام ورایی  هەر چوارپارچەکەی کوردستانە

بابەتی هاوشێوە