بەئامادەبوونی بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود مەراسیمێک بۆ ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شورای مەزنی چین بەڕێوەچوو

08.12.2025
جەماوەر نیوز
بەئامادەبوونی بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود مەراسیمێک بۆ ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شورای مەزنی چین بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ۸ـی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٥ بەئامادەبوونی بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی حزب و لیو جیون، کونسولی گشتیی کۆماری میللی چین و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و ژمارەیەک لە خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان، مەراسیمی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شورای مەزنی چین بەڕێوەچوو.
کۆمەڵەکە، تایبەتە بەخوێندکاران و ئەو کەسایەتییانەی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سەردانی وڵاتی چین یانکردوە، دروستکردنی ئەم ڕێکخراوە هەوڵێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان گەلی کورد و چین.
لەمەراسیمەکەدا، چەندین وتار پەیوەست بە بیرۆکە و ئامانجەکانی کۆمەڵەکە پێشکەشکرا، لەوچواچێوەیەدا کونسولی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان باسی لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە خستەڕوو، هەروەها سوپاسی ئامادەبوونی سەرۆک محەمەد حاجی مەحمودی کرد لە مەراسیمەکەدا.

بابەتی هاوشێوە