زیاتر لە 100 کەس بەهۆی ئەنفلۆنزا گیانیان لەدەستدا

11.12.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 100 کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتا و ئەنفلۆنزا لە وڵاتەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
حسێن کرمانپور، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ڕایگەیاندووە، کە ئەو ئەنفلۆنزایەی بڵاوبووەتەوە لە جۆری H3N2ە و لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە سەریهەڵداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی تووشبووان روو لە هەڵکشانە و زۆربەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەوانەن کە پێکوتە (ڤاکسین)یان وەرنەگرتووە.
وتیشی، ڕێژەی تووشبوون بە پەتاکە خێراتر و زۆرترە بەراورد بە جۆرەکانی دیکەی ئەنفلۆنزا.
ڕاشیگەیاند، لەئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای پەتاکە، دەرگای بەشێکی زۆر لە خوێندنگەکان داخراون.
 لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەهۆی زۆریی ژمارەی سەردانیکەران، فشارێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکان دروست بووە، چونکە پێشبینی نەدەکرا شەپۆلی تووشبوون تا ئەم ئاستە بەرزبێتەوە.
 ئەمساڵ ڤاکسینی ئەنفلۆنزا بەشێوەی دراوی ئازاد هاوردەی ئێران کراوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی نرخەکەی دوو هێندە و نیو بەرزبێتەوە و بگاتە 917 هەزار تمەن، کە وایکردووە زۆرینەی هاووڵاتییان نەتوانن ڤاکسین وەربگرن

بابەتی هاوشێوە