بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان: لەم قۆناغەدا وادەخوازێت وەزارەتی ناوخۆ لای پارتی بێت

11.12.2025
جەماوەر نیوز
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆری نەماوە و دەشڵێت، لە ئێستادا پێویستە وەزارەتی ناوخۆ لای پارتی بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئه‌حمه‌د كانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیرایگەیاند، لەم قۆناغە بارودۆخەکە وا دەخوازێت وەزارەتی ناوخۆ لای پارتی بێت و دەشڵێت، زۆری نەماوە كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێکبێت.
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراقیش وتی، دەست بە دانوستان کراوە و پۆستی سەرۆک کۆماریش بۆ کوردە، بەڵام جارێ یەکلا نەکراوەتەوە بۆ کێ دەبێت.

بابەتی هاوشێوە