تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ده‌كات

12.12.2025
جەماوەر نیوز
زانیاری سه‌ره‌كی؛
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا لایه‌نێك هۆشداریداوه‌ له‌ به‌رده‌وامبون له‌ "یاریكردن" له‌ چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌گه‌ری جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ده‌كات.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ میانی بۆنه‌یه‌كدا له‌ كۆشكی سپی وتی، "له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ ته‌نها كاتێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌مریكا ده‌بێت كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت، "شته‌كانی له‌مجۆره‌ ده‌توانن له‌ جه‌نگی سێیه‌می جیهانیدا كۆتاییان پێبێت، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وتم ئه‌گه‌ر هه‌موان به‌رده‌وام بن له‌ یاریكردنی ئه‌م یارییانه‌، ئه‌وا له‌ جه‌نگی جیهانی كۆتایی دێت و ئێمه‌ش نامانه‌وێت ئه‌وه‌ ڕوبدات".

سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕونی نه‌كرده‌وه‌ كه‌ لێدوانه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ ململانێ جیهانییه‌كان ئاڕاسته‌ی كێ بوه‌ و وتی، "پێموابو زۆر نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕوسیا، پێموابو زۆر نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا".

تره‌مپ جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام لایه‌نێك نییه‌ له‌شه‌ڕه‌كه‌، ته‌نیا به‌شداری له‌ دانوستانه‌كاندا ده‌كات، ئۆكرانیا و ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت واشنتن به‌شداری له‌ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه‌دا بكات.

تره‌مپ پێشتر ڕایگه‌یاندبو كه‌ زۆر ڕاشكاوانه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی فڕه‌نسا و بریتانیا و ئه‌ڵمانیا باسی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئۆكرانیای كردوه‌ و داوای فشار له‌سه‌ر ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی كردوه‌ و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی هه‌ڵسه‌نگاندنی واقیعی دۆخه‌كه‌ كردوه‌ته‌وه‌.

تره‌مپ، له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتن، سه‌رۆكی ڕوسیا، دوایین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییان له‌ 16ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرا، كه‌ هه‌شته‌مین په‌یوه‌ندییه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كرده‌وه‌.

بابەتی هاوشێوە