تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات

12.12.2025
جەماوەر نیوز
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەدات.
عەبدولڕەحمان مەحمود، سەرۆکی بەشی فریاکەوتنی تەندروستی و ئاگاداری لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) رایگەیاند، دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی دوای کۆڤید-19 کێشەیەکی جددین، نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ماندوێتیی سووکەوە دەستپێدەکات تاوەکو کێشەی بیرەوەری و لاوازیی مێشک.
دەشڵێت، “کۆرۆنا شوێنپێیەکی دوور و درێژی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی بەجێهێشتووە کە پێویستیان بە سیستمی چاودێریی تەندروستی، لێکۆڵینەوەی زیاتر و پشتیوانیی نەخۆش هەیە”.
بەگوێرەی داتا رەسمییەکان کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) و زانکۆی جۆنز هۆپکینز و رێکخراوەکانی دیکە کۆکراونەتەوە، ژمارەی مـ.ـردن بەهۆی کۆڤید-19 لە جیهاندا حەوت ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، بەڵام گرنگە لەم دوو خاڵە تێبگەین:
1- رەنگە ژمارەی راستەقینەی مـ.ـردن بەهۆی کۆرۆناوە زۆر زیاتربێت، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی خۆی مەزەندەی دەکات کە کۆی ژمارەی مـ.ـردنەکانی پەیوەست بە پەتاکە دوو بۆ سێ هێندە زیاتربێت لەو ژمارەیەی کە بە رەسمی بڵاوکراوەتەوە.
شێوازی ئەژمارکردنی مـ.ـردن لە نێوان وڵاتاندا جیاوازە، نەبوونی پشکنین لە سەرەتای پەتاکە و لە هەندێک ناوچەی هەژاردا بوونە هۆی ئەوەی زۆرێک لە مـ.ـردنەکان بە رەسمی و بەوجۆرە تۆمار نەکرێن کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بوون.

بابەتی هاوشێوە