هۆشدارییەکی توند لە موقتەدا سەدرەوە

12.12.2025
جەماوەر نیوز
نوێژی هەینی هەمیشە وەک دڕکێک بووە لە چاوی داگیرکەران، ستەمکاران، گەندەڵکاران و تیرۆریستان، هەروەها دڕکێک بووە لە چاوی ئەوانەی ملکەچ گوشارەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی دیکە بوونە. هۆشداریی لە مەترسییەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دا و ڕایگەیاند: بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە، بە دڵنیاییەوە بڵاوبوونەوەی ئایینی ئیبراهیمی لە ئانوساتدا دەبێت. "ئێستا هاوکێشەکان پێچەوانە بوونەتەوە؛ بە جۆرێک موجاهید وەک تیرۆریست و تیرۆریستیش وەک دۆست وێنا دەکرێت. سەرباری ئەوەش، گەندەڵی بووەتە نەریت و ستەمکاریش کراوەتە پەیڕەو، تەنانەت لە لایەن ئەوانەشەوە کە بانگەشەی شوێنکەوتەیی ئێمە دەکەن، هەر بۆیە ئێمە تا ڕۆژی دوایی بێبەریبوونی خۆمانیان لێ ڕادەگەیەنین."

بابەتی هاوشێوە