د. سەباح هەورامی: پێشبینی دەکرێت خەڵکێکی زۆر تووشی سەرما ببن

14.12.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە پێشبینی دەکرێت خەڵکێکی زۆر تووشی سەرماببن و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری کراوە و کێشەی دەرمانمان نییە.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە رۆژانی داهاتوودا پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان تووشی سەرماببن بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامەدەکارییەکیان کردووە لە کاتی سەردانیکردنی هاووڵاتیان بۆ بنکە تەندروستییەکان و پێشوازی لە چارەخوازان.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، دەستخۆشی لە کارمەندانی تەندروستی چەمچەماڵ کرد کە بەشێوەیەکی زۆر باش ئەرکەکانیان جێبەجێکردووە و کەمتەرخەم نەبوون.
باسی لەوەشکرد، ئەو پێداویستییانەی بۆیان دابینکراوە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشی ماوەیەکی زۆر دەکات و دەتوانین بڵێن کێشەی دەرمانمان نییە

بابەتی هاوشێوە