لیستی مووچەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

15.12.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری 120 ملیار دینارەکەی ئامادە کردووە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی 12ـش ڕادەستی بەغداد دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە،  سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە: بڕی 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ ئامادەیە، بەڵام چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن تا دەست بە ڕێکارە ئیدارییەکانی ناردنی مووچەی مانگی 10 بکات، کە کردیان، ڕاستەوخۆ پارەکە دەخەنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
لەبارەی لیستی مووچەی مانگی 12، هەمان سەرچاوە باسی لەوەکردووە: “لیستەکە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕەوانەی بەغداد دەکرێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە، 07ـی کانوونی یەکەمی 2025، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (11)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتەکەوە، ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق کرا.

بابەتی هاوشێوە