شارەوانیی سلێمانی: بەشێک لە هێما و پێداویستییەکانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی براون

15.12.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، بەشێک لە هێما و پێداویستییەکانی شەقامی 100 مەتری شکێندراون یان نەماون. ئاماژە بەوەش دەکات، "کەسانی نابەرپرس ئەو کارەیان کردووە."

ئەمڕۆ دووشەممە 15-12-2025 زەردەشت رەفیق، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، "بەشێک لەو پێداویستی، رێنیشاندەر و هێمایانەی هاتووچۆ کە بۆ پاراستنی سەلامەتی و گیانی شۆفێران و سەرنشینان دانرابوون، لەلایەن هەندێک هاووڵاتی و کەسانی نابەرپرسیارەوە لێکراونەتەوە، شکێندراون و براون."

بە گوتەی گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رووداوەکە دوای کردنەوەی 25 کیلۆمەتری سەرەتای شەقامی 100مەتریی سلێمانی روویداوە.
زەردەشت رەفیق گوتیشی، "لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی ئەو کارە ناشارستانییە، بکەرانی رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و بەرپرسیارێتیی ئەو رووداوە هاتووچۆیانەش دەکەویتە ئەستۆیان کە روودەدەن."

بابەتی هاوشێوە