بەئامادەبوونی بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی (سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانی) بەڕێوەچوو

15.12.2025
جەماوەر نیوز
بەئامادەبوونی بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی (سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانی) بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ۱٥ـی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٥ لە هەولێری پایتەخت، بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، بەیاوەری شادمان ڕۆستەم و دکتۆر یوسف عەزیز، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی (سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانی).
لەڕێوڕەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک و نوێنەری هێز و لایەنە سیاسییەکان و شاندێکی باڵای کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین بە سەرپەرشتی جین شین، جێگری وەزیری دەرەوەی چین ئامادەیبوون، لە چەند وتارێکدا باس لە گرنگی سەنتەرەکە کرا بۆ خزمەتکردن و پەرەپێدانی گفتوگۆی نێوان شارستانیەتەکان و فێربوونی هاوبەش.
بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێز کاوە مەحمود، سەرۆکی سەنتەرەکە، ئومێدی خواست لەڕێگەی پرۆژە و لێکۆڵینەکانیانەوە خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بکەن.

بابەتی هاوشێوە