ڕێبین محەمەد حاجی مەحمود بەشداری لە پرسەی شەهید (ئاکۆ سابیر)ـدا دەکات

15.12.2025
جەماوەر نیوز
ڕێبین محەمەد حاجی مەحمود بەشداری لە پرسەی شەهید (ئاکۆ سابیر)ـدا دەکات
ڕۆژی یەکشەممە ۱٤ـی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٥ لە شاری چەمچەماڵ ڕێبین محەمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی شەهید عەتا محەمەد حاجی مەحمود، بە ئامادەبوونی ستافی خێرخوازی شەهید عەتا و خالید عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ستافی مەڵبەندی چەمچەماڵ حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەشداریانکرد لە پرسەی خوالێخۆشبوو (ئاکۆ سابیر)، کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان، کە بەداخەوە لەڕووداوێکی نەخوازراودا شەهید بوو.
سەرۆکی دەزگای خێرخوازی شەهید عەتا، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهید ئاکۆ کرد و ڕۆڵئ شەهیدانی کوردستانی بەرزنرخاند لە بەدیهێنانی دەستکەوتەکان و پاراستنی ئارامی و سەروەرییەکانی نیشتمان

بابەتی هاوشێوە