پەرلەمانی ئەڵمانیا هاککرا و ڕووسیاش تۆمەتباری یەکەمە

16.12.2025
جەماوەر نیوز
زمەتگوزارییەکانی ئیمەیڵی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەکارکەوت، لە ڕووداوێکدا کە بەرپرسان گومانی ئەوە دەکەن هێرشێکی ئەلیکترۆنی بێت و ڕووسیاش گومانلێکراوی سەرەکییە.
بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی، سێ پەرلەمانتاری دیاری ئەڵمانیا ڕایانگەیاند، کە ئەندامانی پەرلەمان بۆ زیاتر لە چوار کاتژمێر نەیانتوانیوە دەستیان بە هەژماری ئیمەیڵەکانیان بگات.
یەکێک لە پەرلەمانتارەکان ڕوونیکردەوە کە “هێرشەکە” لەگەڵ چوونە ژوورەوەی ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، بۆ ناو بینای پەرلەمانی ئەڵمانیا دەستی پێکرد بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ جولیای کلۆکنەر، سەرۆکی پەرلەمان.
سەرچاوەیەکی حکومی ئاگادار ئاماژەی بەوەدا، گومان دەکرێت پەککەوتنەکە هێرشێکی ئەلیکترۆنی تۆڵەسەندنەوە بێت، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئەڵمانیا باڵیۆزی ڕووسیای بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگهێشتکرد بە گومانی تێوەگلانی ڕووسیا لە هەندیک کاری تێکدەرانە.
سەرچاوە حکومییەکە  بە دڵنیاییەوە ڕایگەیاند، “ئێمە بە ئەگەری زۆرەوە سەرچاوەکەی دەزانین”، بەڵام وتەبێژێکی حکومەتئی ئەڵمانیا ڕەتی کردەوە لەسەر بابەتەکە لێدوان بدات

بابەتی هاوشێوە