فۆڕمی هەژماری من بۆ توێژێكی دیكەی مووچەخۆران ڕاگەیەنرا

16.12.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە فۆڕمی هەژماری من بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كەم ئەندامان ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت: دەبێت لە 10 ڕۆژدا سەردان بكەن و پڕی بكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە لە نووسراوێكدا، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئەوانەی سودمەندن لە بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی بانکی هەڵەبجە بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی هەژماری من.
ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کە تەمەنیان خوار (١٨) ساڵە یاخود توانای وەرگرتنی مووچەکانیان نیە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتمان بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من و لەماوەی 10 ڕۆژدا فۆڕمەكە پڕبكەنەوە 

بابەتی هاوشێوە