لە ئەمساڵدا زیاتر لە شەش هەزار کەس لە هەرێمەوە کۆچیانکردووە بۆ ئەوروپا

18.12.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان دەڵێت، لە ئەمساڵدا شەش هەزار و ٥٠٠ کەس لە هەرێمەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەکر عەلی, سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان وتی، وەک ساڵانی رابردوو کۆچی نایاسایی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامیی هەیە، و بەپێی ئامارەکان لە ئەمساڵدا بە نزیکەیی شەش هەزار و ٥٠٠ کەس لە هەرێمەوە کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا.
وتیشی، نزیکەی ١٠ کۆچبەر لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپا لە کاتی کۆچکردندا گیانیان لەدەستداوە، تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی بەشێکیان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
رۆژی ١٧ـی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک رۆژی جیهانی کۆچبەران ناسێنراوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی و پاراستنی مافی کۆچبەران.

بابەتی هاوشێوە