وەزیری تەندروستی سکاڵا لەسەر 53 پزیشک تۆماردەکات

18.12.2025
جەماوەر نیوز
نوێنەری پزیشکانی گشتیی دەرچووی دەرەوەی وڵات رایدەگەیەنێت، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لە بنکەی تەیراوای هەولێر سکاڵای یاسایی لەسەر 53 پزیشک تۆمارکردووە.
د. ئالان جەلال، نوێنەری پزیشکانی گشتیی دەرچووی دەرەوەی وڵات، ئاشکرایکرد، ژمارەیان 53 پزیشکە و پاش یەکسانکردنەوەی بڕوانامەکانیان، بەشێوەیەکی مەدەنی داوای دامەزراندنیان کردووە، بەڵام د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، سکاڵای لەسەر تۆمارکردوون.
باسی لەوەشکرد، چەندین جار لەناو دیوانی وەزارەتی تەندروستی سوکایەتیان بەرامبەرکراوە، هەروەها چەند پزیشکێکیان بۆ چەندین کاتژمێر دەستبەسەرکراون.
ئەو پزیشکە روونیشیکردەوە، چەندین کەس بە نایاسایی و نادادپەروەرانە دامەزرێندراون کە سەر بە نەتەوەی دیکەن و بیانین، بەڵام 53 پزیشیکی خەڵکی هەرێمی کوردستان، فەرامۆشکراون.

بابەتی هاوشێوە