بای بەهێز کەی کۆتاییدێت؟

20.12.2025
جەماوەر نیوز
ڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کەشی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و بای بەهێز کۆتاییدێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆدەبێت، خێراییەکەی لەنێوان 5 بۆ 10 کیلۆمەتردەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەروەها پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ یەکشەممە، ئاشکرایکرد، ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، خێراییەکەی لەنێوان 5 بۆ 10 کیلۆمەتردەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەروەها پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە