کەشوهەوا دەگۆڕێت و ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو

20.12.2025
جەماوەر نیوز
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەینێ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ،.
باسی لەوەشکردووە، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە