عیمران خان و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ 17 ساڵ زیندانیكردن سزادران

20.12.2025
جەماوەر نیوز
زانیاری سه‌ره‌كی؛
له‌ پاكستان، عمران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری پاكستان و هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی به‌ تاوانی گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباركرابون، سزای 17 ساڵ زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

دادگا سزای 17 ساڵ زیندانیكردنی بۆ عیمران خان و بوشرا بیبی هاوسه‌ری هه‌ریه‌كه‌یان له‌ دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵیدا سه‌پاند كه‌ دۆسیه‌كانیان په‌یوه‌ندی به‌ كه‌م نرخاندنی دیارییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌ ده‌وڵه‌ت ده‌درێن.

عیمران خان كه‌ پێشتر زیندانی كراوه‌ و ناوی له‌ 200 كه‌یسدا هاتوه‌، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی كه‌ دیارییه‌كی زه‌وییان له‌ سه‌رمایه‌دارێكی خانوبه‌ره‌ وه‌رگرتوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌، له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا.

داواكارانی گشتی ده‌ڵێن، "بازرگان مه‌لیك ڕیاز له‌لایه‌ن عیمران خانه‌وه‌ ڕێگه‌ی پێدراوه‌ ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ بدات كه‌ له‌ دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌دا به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابو كه‌ بڕی 190 ملیۆن پاوه‌ند (250 ملیۆن دۆلار) سپیكراوه‌ته‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی بریتانیاش له‌ ساڵی 2022دا پاره‌كه‌یان بۆ پاكستان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بیخه‌نه‌ خه‌زێنه‌ی نیشتمانییه‌وه‌.

عیمران خان، ته‌مه‌ن 71 ساڵ، له‌دوای دورخستنه‌وه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی پاكستان له‌ (نیسان/4)ی 2022، له‌ دادگاكانی پاكستان روبه‌ڕوی زیاتر له‌ 200 دۆسیه‌ كرایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ هه‌ڵمه‌تێك بۆ دورخستنه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات وه‌سفیكرد.

بابەتی هاوشێوە