داوا محەمەد حاجی مەحموود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەکرێت ببێتە سەرۆك كۆماری عێراق

20.12.2025
جەماوەر نیوز
داوا محەمەد حاجی مەحموود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەکرێت  ببێتە سەرۆك كۆماری عێراق
رۆشنبیرێكی كورد لە پۆستێكی فەیسبووكدا داوا دەكات كە محەمەد حاجی مەحموود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بكرێتە سەرۆك كۆماری عێراق 
پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق وەك هەموو خولەكانی تری پێشوو، كێشەی لەسەرە، پۆستەكە پشكی كوردە، بەڵام لەناو كورددا هێشتا كەس یەكلا نەكراوەتەوە و هەریەكە لە پارتی و یەكێتی بە پشكی خۆیانی دەزانن. 
بەدران حەبیب رۆشنبیری كورد، لە واڵی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، من لەو باوەڕەدام كاكە حەمەی حاجی مەحموود شیاوترین كەس بێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، جگەلەوە باشترین نوێنەرایەتیی كوردستانیش دەكات
تكایە كەس نەیكات بە مایەی تیر و توانج، ئەوەی زووتر چووە، مام جەلالی لێ دەرچێ، كەسی بە وشەیەكیش بێت كەڵكی بۆ كوردستان نەبووە، فەرموون سەیری مووچەی كارمەندانی كوردستان بكەن، فەرموون سەیری ناوچەی كێشەدار و جێ ململانە بكەن، كەسیان وشەیەكی بۆ ئەم پرسە گرینگانە نەكردووە ئەو رۆشنبیرەی كورد وای نووسیوە.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هیچ یەكێك لە بەرپرسانی ئەو لایەنانەی عێراق، كە ئەمڕۆ رێشمەی بەڕێوەبردنی وڵاتیان لە ملی خۆیان ئاڵاندووە، سەد یەكی كاكە حەمە خەباتی نەبووە و قوربانیی نەداوە.
لە هەمان پۆستدا، بەشێكی زۆری لە نووسەران و رۆشنبیران سەرباری پشتگیری خۆیان بۆ ئەو بۆچوونەی بەدران حەبیب رای خۆیان نووسیوە. فەهمی كاكەیی زمان ناس و پەروەردەكاری ناسراوی كورد نووسیویەتی، خۆی نایەوێ‌، ئەگینا دەسەڵاتی سیاسیش گرنگ

بابەتی هاوشێوە