لە سلێمانی پارچە ئێسکێک دوای دوو ساڵ لە ریخۆڵەی کەسێکدا دەرهێنرا

21.12.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، لە نەخۆشخانەی فێرکاریی هەرس و جگەر پارچەیەک ئێسک لە کۆڵۆنی کەسێکدا دەرهێنراوە کە دوو ساڵ بووە لەنێو ریخۆڵەیدا بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21-12-2025 تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، تیمێکی هەناوبینیی نەخۆشخانەی فێرکاریی کۆئەندامی هەرس و جگەر پارچە ئێسکێکیان لە ریخۆڵەی پیاوێکدا دەرهێنا کە ماوەی دوو ساڵ بووە لە ریخۆڵەیدا گیری خواردووە.

ئەوەش روون دەکاتەوە، ئەو پارچە ئێسکە هەوکردنی درێژخایەنی ریخۆڵە و گرێیەک لە جگەری کەسەکەدا دروستکردبوو.

چەند رێنوێنییەک بۆ پێشگیری لە رووداوی لەم شێوەیە بزانە؛

- دوورخستنەوەی ئەو کەلوپەلانەی بە ئاسانی قوتدەدرێن لە منداڵ. یاخود نەخستنەدەمی ئەو ئێسک و تەنانەی کە دەشێت بە نائاگایانە قوتبدرێن.
- ئەگەر نەخۆشەکە تەنەکەی لە سوورێنچکی گیربووبوو، نابێت دەست ببرێتە قوڕگی و هەوڵی دەرهێنانی بدرێت، بەڵکو بگەیێندرێتە نەخۆشخانە.
- نابێت نەخۆشەکە هیچ خۆراک و خواردنەوەیەک بخواتەوە تاوەکو بە ئاسانی تەنەکە دەربهێندرێت.
- ئەگەر تەنەکە چووبووە نێو بۆری هەناسەی، ئەوا بە تەکنیکەکانی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ بکرێت یان راستەوخۆ ببرێتە نزیکترین نەخۆشخانە.

بابەتی هاوشێوە