محەمەد حاجی مەحمود پێشوازیکرد لە بەڕێز دکتۆر کاوە محمود سکرتێری پێشووی حزبی شوعی کوردستان

21.12.2025
جەماوەر نیوز
محەمەد حاجی مەحمود پێشوازیکرد لە بەڕێز دکتۆر کاوە محمود سکرتێری پێشووی حزبی شوعی کوردستان
ئەمڕۆ ٢١ـی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٥ لە گوندی گوڵەخانەی، بناری سورێن بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پێشوازیکرد لە بەڕێز دکتۆر کاوە محمود سکرتێری پێشووی حزبی شوعی کوردستان و بەڕێزان رەحمان خەریب ڕێخەری سەنتەری میترۆ و هاوڕێ گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شوعی کوردستان
لە دیدارەکەدا باس لە بارو دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەو گۆرانکاریەسیسیانە کرا کە کە ناوچەکەدا گوزەر دەکات
لە دیدارەکەد، بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود باسی لە بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە و زەروریەتی یەکدەنگی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد و هیوای خواست لە زووترین دەفەرتدا کۆبوونەوەکانی پەڕلەمانی کوردستان دەستپێبکات و کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دابمەزرێت.
لە کۆتای دیدارەکەدا سوپاس و پێزانیانی خۆیان دەبری بۆ بەڕیز محەمەد حاجی مەحمود بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە

بابەتی هاوشێوە