وادەی دەستپێکردنەوەی بارانبارین راگەیەندرا

22.12.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ شەو ئەگەری بارانبارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرمی نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت لەکاتەکانی شەو ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچەکانی باشووری عێراق پاشان بۆ کاتەکانی درەنگ کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک پاشان بۆ کاتەکانی بەیانی چوارشەممە کاریگەریی لاواز دەبێت.

بابەتی هاوشێوە