سەرچاوەیەکی ئاگادار: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بدرێت

23.12.2025
جەماوەر نیوز
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، گفتوگۆ لەسەر میکانیزمێک دەکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی، ئەگەر ئەمڕۆ وەزیرە کوردەکان توانییان بڕیارێکی ‘ئەرێنیی کۆتایی’ لە محەمەد شیاع سودانی وەربگرن لەسەر خەرجکردنی ئەو مووچانە، ئەوا ساڵی ئایندە خەرجدەکرێن، ئەگەر پێچەوانەکەشی بوو، ئەوا ئەو دوو مووچەیە وەک ساڵەکانی دیکە، بە دابەشنەکراوی دەمێننەوە.

بابەتی هاوشێوە