ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی هەولێر؛ لەسلێمانی پشكنینی ساڵانەو بەڕادی بۆ دەكرێت؟

23.12.2025
جەماوەر نیوز

زۆرێك لە دانیشتووانی شاری سلێمانی كە ئۆتۆمبێلەكانیان هەڵگری تابلۆی هەولێرە، پرسیاری ئەوە دەكەن، دەتوانن لەشاری سلێمانی پشكنینی ساڵانە و بەراد بۆ گواستنەوەی خاوەندرێتی ئەنجامبدەن؟

ڕادیۆ ترافیك ئێف ئێم لوەڵامی ئەو پرسیارەدا بڵاویكردووەتەوە:" خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەتوانن پشكنینی ساڵانە‌و بەراد لەپارێزگای سلێمانی ئەنجامبدەن پاشان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەكەن و داواكارییەك بۆ مامەڵەكەت پێشكەش دەكرێت."

پاشان لەڕێگای بەشی ئایتییەوە نووسراوی خاوەن ئۆتۆمبێلەكە ئاڕاستەی هاتوچۆی هەولێر دەكرێت و دواتر لەهەمان بەڕێوەبەرایەتی ( هەولێر) مامەڵەكانت تەواو دەكرێن.

بابەتی هاوشێوە