فڕۆکەیەک لە ئاسمانی ئەنقەرە دیارنەماوە

23.12.2025
جەماوەر نیوز
ئەمشەو فڕۆکەیەک لە ئاسمانی ئەنقەرە دیارنامێنێت و گومانەکان بۆ ئەوەدەچن کە کەوتبێتە خوارەوە، هەروەها فڕۆکەکە بەرپرسێکی باڵای لیبیای تێدابووە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، فڕۆکەکە پێنج کەسی تێدابووە و لە جۆری فاڵکۆن 50یە، و لە پاش کاتژمێر 08:52ی ئەمشەوە لە ئاسمانی ئەنقەرە دیارنەماوە و پەیوەندی پچڕاوە، فڕۆکەکە محەمەد حەداد، سوپاسالاری لیبیای تێدابووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دەکرێت فڕۆکەکە کەوتبێتە خوارەوە، بەڵام روون نییە پێکراوە یان بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە بووە.

بابەتی هاوشێوە