شەپۆلی بەفر ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە

24.12.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە، شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە سنووری پارێزگای هەولێرو دهۆک نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە وکەرکووک و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین نمەبارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت و لە دوای نیوەرۆوە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و هەندێک کات نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ :16 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی


بابەتی هاوشێوە