پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا

26.12.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پۆلێنکردنی قەرزەکانی بۆ سێ بەش ڕاگەیاند، بە دیاریکردنی گرووپە شایستەکان.
حەسەن خوام، وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاند، “ئەو قەرزانەی لەلایەن وەزارەتەوە پێدراوە بۆ ئەو کەسانە دیاریکراوە، کە لە داتابەیسی بەشی کار و ڕاهێنانی پیشەیی لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (میهان)ەوە تۆمارکراون وەک بێکار و ئارەزووی وەرگرتنی قەرزیان هەیە”.
ڕوونیشیکردەوە، “قەرزەکان بەسەر سێ بەشدا دابەش دەکرێن کە بریتین لە 20 ملیۆن دینار، 30 ملیۆن دینار و 50 ملیۆن دینار”.

بابەتی هاوشێوە