سودانی: دەمەوێت ببمەوە بە سەرۆک وەزیران

28.12.2025
جەماوەر نیوز
سودانی دەڵێت، دانووستانەکانی دیایکردنی سەرۆکوەزیران گەیشتوونەتە بنبەست و ئاشکراشی دەکات کە تا ئێستا خۆی و مالیکی و سودانی کاندیدن بۆ پۆستەکە، دەشڵێت، دەیەوێت ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژانەی ماون تەواویان بکات.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەبارەی پرسی دیاریکردنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو ڕایگەیاند: دانوستانەکانی پرسەکە گەیشتوونەتە بنبەست، لەگەڵ ئەوەشدا ئامانجی هاوپەییمانییەتییەکەیان یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی و کۆدەنگییە بۆ دیاریکردنی کەسێک بەپێی پێوەرەکانی ئەزموونداریی سەرکەوتوو و توانای بەرەنگاریی ئاستنەگییەکان و پەسەندکردنی نیشتمانیی.
سودانی لەبارەی کاندیدانی پۆستەکە ڕایگەیاند: هەریەک لە خۆی و نوری مالکی و حەیدەر عەبدای بەهێترین کاندیدەکانی پۆستەکەن و هەرچەند ناوی دیکەش خراوەتەڕوو، بەڵام ئەو سیانەیان سێ بەهێزترین پاڵێوراوی چوارچێوەی هەماهەنگین.
باسی لەوەشکردووە، خولی دووەم تەنها خواستێکی تایبەتی خۆی نییە، هێندەی ئامادەکارییە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی دەستیان پێکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەینێ دووشممە 29ی کانوونی یەکەم، یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان بۆ سوێندخوارنی کاندیدانی دەرچوو بەڕێوەبچێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە پرسەکانی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانیشی تاووتوێ دەکرێن.

بابەتی هاوشێوە