به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ره‌وانه‌ كرد

28.12.2025
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ، ته‌مویلی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2025 خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڕی 934 ملیار و 845 ملیۆن دینار وه‌ك ته‌مویلی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.

پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ رایگه‌یاندبو، ئه‌مڕۆ ته‌یف سامی واژۆی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.
دوای ناردنی پاره‌ی پێویست بۆ موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)، موچه‌ی مانگه‌كانی (تشرینی دوه‌م/11 و كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

بابەتی هاوشێوە