هەشت شوانکار بێسەروشوێنن

28.12.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە دوێنێوە هەشت شوانکار کە خەڵکی سیدەکانن، بێسەروشوێنن.
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران راگەیاند، لە ئێوارەی دوێنێوە، هەشت کەس کە خەڵکی سیدەکانن و پیشەیان شوانکارییە، چونەتە ناوچە شاخاوییەکانی سنوورەکە و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە شەوی رابردووەوە لە هەوڵداین بۆ دۆزینەوەیان و زانینی چارەنووسیان، بەڵام تاوەکو ئێستا نەمانتوانیوە هیچ لەبارەی چارەنووسیانەوە بزانین.
باسی لەوەشکرد، جیا لەو هەشت کەسە، حەوت شاخەوانیش لەناو بەفردا گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن، بەڵام ئەوان چارەنووسیان دیارە، لە پەیوەندیداین لەگەڵیاندا و بەردەوام لەبارەی شوێنەکەیانەوە زانیاریمان بۆ دەنێرن.

بابەتی هاوشێوە