سوننەکان کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد

28.12.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دوای چەندین کۆبوونەوە، لایەنە سوننەکان لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رێککەوتن   سوننەکان هەیبەت حەلبوسییان لە حزبی تەقەدووم بۆ سەرۆکی پەرلەمان کاندید کرد.
هەیبەت حەلبوسی پێشتر سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز بووە لە پەرلەمان و کەسێکی نزیکی محەمەد حەلبوسییە.
هاوکات سەبارەت بە جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانیش، چاوگێک لەناو شیعەکان  رێککەوتن لەناو شیعەکان کراوە، عەدنان فەیحان کە نزیکە لە حەشدی شەعبی و پێشتر پاریزگاری بابل بووە بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کاندیدکرد، هاوکات بۆ جێگری دووەمیش کە پشکی کوردە تا ئێستا شاخەوان عەبدوڵا کاندیدی بەهێزە.

بابەتی هاوشێوە