محەمەد حاجی مەحمود بەغداد هەموو شتێکیان بەرامبەر به‌ کورد ئەنجامدا

28.12.2025
جەماوەر نیوز
محەمەد حاجی مەحمود هێرش دەکاتە سەر بەغدا و  دەڵێت  هەموو شتێکیان بەرامبەر کورد ئەنجامدا
محەمەد حاجی مەحمود لە سێهیەمی دیداری گوڵەخانە دەڵێت: ئێستا ساڵی 2025 بەڕێدەکەین، بەڵام سێ مووچەی فەرمانبەران نەنێردراوە و ڕاگیراوە، نەوتیان ڕاگرتین و پەرلەمانیان هەڵوەشاندینەوە و هەموو شتێکیان بەرامبەرمان ئەنجامدا، بەڵام تاوەکوو ئێستا دەڵێن کورد و عەرەب برایە، دڵنیا بن کەس برای ئێمە نییە، تەنیا کورد برای خۆیەتیی لە هەر شوێنی ئەم جیهانە بێت دەبێت بڕوامان بە خۆمان هەبێت لەسەر پێی خۆمان ڕاوەستین
محەمەد حاجی مەحمود ڕایگەیاند، ئەوەی بەرامبەر نەتەوەی کورد کراوە، لە قامووسی هیچ نەتەوە و ئاینێک نەبووە و نەکراوە، بەڵام ئێمەی کورد هەمیشە میللەتێکی دڵپاک و ئاشتیخواز و لێبووردە بووین، ئەوانەی کیمیاییان لێداین و ئەنفالیان کردین، لە ساڵی 1991 زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیان گیران لە فەرماندەی سەربازی و سەربازەکان، خەڵکی کوردستان بە ڕێزەوە بەڕێیان کردەوە بۆ زێدی خۆیان 
 وتیشی، پێمان وابوو ئەمجارە عێراقێکی نوێیە و چارەسەری کێشەکان دەکات، بەڵام ئەوەی دەبینین ئێستا هەمان ڕێچکەی پێشووە کە ئەنفالیان کردین و کیمیابارانیان کردین و گوندەکانیان وێران کردین  دەبێت بڕوامان بە خۆمان هەبێت لەسەر پێی خۆمان ڕاوەستین.
حاجی مەحمود ڕایگەیاند ئەم جۆرە وتارانە تەنیا دروشمی بێ ناوەڕۆکن و لە واقیعدا بە کردەیی جێبەجێ نەکراون، بۆیە داوای کرد خوێندنەوەیەکی واقیعیانە بۆ دیمەنی سیاسی عێراق بکرێت کە دوور بێت لە دروشمە بریقەدارەکان و ڕاستییەکان وەک خۆیان ببینرێن.

بابەتی هاوشێوە