وەزارەتێک قەرزێکی بێ سوو دەداتە هاووڵاتییان

30.12.2025
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق ئاشكرایكردووه‌، له‌ساڵى نوێدا بڕیاردراوه‌ قه‌رزێك بدرێته‌ هاووڵاتیان‌و ئه‌وكه‌سانه‌ى ئاره‌زویان هه‌یه‌ ببنه‌ خاوه‌نكارى تایبه‌تى خۆیان، باسی لەوەشکردووە، بڕى قه‌رزه‌كه‌ زۆره‌و هیچ سودێكیشى ناچێته‌سه‌ر.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تى عێراق نووسیویه‌تى، “بەنیازە لە ماوەی ساڵی 2026دا پاکێجێکی قەرز ئاشكرابكات”.
باس لەوەشکراوە، “له‌ قۆناغى یه‌كه‌مدا، سودمه‌ندبوان ئه‌وكه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر ناویان تۆماركردوه‌ له‌ ڕێگه‌ى پلاتفۆڕمى (مهن)ى وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌”.
باس له‌وه‌شكراوه‌، قەرزەکان بۆ ئەوکەسانەن کە ئارەزوی دەستپێکردنی پڕۆژەی خۆیان هه‌یه‌و قەرزەکانیش بەسەر سێ جۆردا دابەشکراون کە بریتین لە (20 ملیۆن دینار، 30 ملیۆن دینارو 50 ملیۆن دینار، كۆى ئه‌وانه‌ش هیچ سودێكى ناچێته‌سه‌رو ساڵانه‌ش وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌مه‌رجى ئه‌و قه‌رزه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى عێراق جه‌ختیكردوه‌، “بۆ هه‌ریه‌ك له‌و ئۆفه‌رانه‌، مەرجێک هه‌یه‌، ئه‌ویش دامەزراندنی دوو کرێکارە له‌و پڕۆژه‌یه‌ى كه‌ قه‌رزه‌كه‌ى بۆ وه‌رده‌گیرێت.

بابەتی هاوشێوە