دابەشكردنی موچەی مانگی یەك لە عێراق دەسپێدەكات

31.12.2025
جەماوەر نیوز
حوسام عەبدولسەتار، یاریدەدەری سەرۆکی دەستەی  گشتی خانەنشینیی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دەستەکە هەموو ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکانی تایبەت بە خەرجکردنی موچەی خانەنشینانی بۆ مانگی یەكی داهاتو کۆتایی پێهێناوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "داتاکانی تایبەت بە موچە بۆ بانکە باوەڕپێکراوەکان نێردراون، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی موچە بە شێوەیەکی پلەبەندی و بەپێی ئەو میکانیزمانەی کە کاریان پێ دەکرێت".
وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگه‌یاند، پاره‌ی ته‌واو بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (كانونی یەكەم/12)ی 2025 خه‌رجكراوه‌ و پڕۆسه‌كه‌ كۆتاییهاتوه‌، له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا ئاماده‌كاریه‌كان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی داهاتو ده‌ستپێده‌كات.

كۆتاییهاتی دابەشكردنی موچەی مانگی 12 لە عێراق و دابەشكردنی موچەی مانگی 1ـی خانەنشینانی لەكاتێكدایە كە ڕۆژی دوشەممەی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی (تشرینی یەكەم/10)ـی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشكرا و چارەنوسی دو موچەی كۆتایی ئەمساڵ نادیارە.

بابەتی هاوشێوە