دوای ٤٠٠ ساڵ گەیاندنی نامە لە وڵاتێکی ئەوروپی ڕاگیرا

31.12.2025
جەماوەر نیوز
دانیمارک بووە یەکەم وڵات لە ئەوروپا کە گەیاندنی نامە ڕابگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمپانیای پۆستی سویدی-دانیمارکی “پۆست نۆرد” دواھەمین نامەکانی گەیاند و بەوەش کۆتایی بە ٤٠١ ساڵ لە مێژووی پۆستە لەو وڵاتە هێنا.
دانیمارک بە یەکێک لە دیجیتاڵترین وڵاتانی جیهان دادەنرێت؛ بەپێی ئەوەی کۆمپانیا حکومییەکە لە مانگی ئازاردا لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارەدا ئاماژەی پێدا، ژمارەی نامەکان لە ساڵی ٢٠٠٠وە تا ئێستا بە ڕێژەی ٩٠٪ کەمی کردووە.
کۆمپانیاکە ئەوەشی خستەڕوو کە بە نیازە بە تەواوی سەرنج بخاتە سەر گەیاندنی تانە و کارتۆنەکان بەهۆی زیادبوونی کڕین و فرۆشی ئۆنلاینەوە.
دواھەمین نامە ڕۆژی سێشەممە گەیەنرایە مۆزەخانەی ئینێگما بۆ پەیوەندییەکان لە کۆپنهاگن، کە لەوێ وەک بەشێکی هەمیشەیی لە پێشانگاکە دەمێنێتەوە.
خزمەتگوزاری پۆستی حکومی لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ دەستی کردووە بە لادانی ١٥٠٠ سندوقی پۆستی سووری گشتی، هەروەها لە ١٨ی کانوونی یەکەمدا فرۆشتنی پولی پۆستی ڕاگرت.

بابەتی هاوشێوە