د. به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌كاربو

01.01.2026
جەماوەر نیوز

د. به‌رهه‌م ساڵح، وه‌ك كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌كاربو، دوای ئه‌وه‌ی فیلیپۆ گراندی له‌و پۆسته‌ ئه‌مڕۆ ماڵئاواییكرد پێش ئه‌وه‌ش هه‌ردوكیان دوایین وێنه‌ بگرن.

فیلیپۆ گراندی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" وێنه‌یه‌كی خۆی و د. به‌رهه‌م ساڵح-ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و  نوسیویه‌تی، "هێز و هیوای باشترین بۆ ئێوە، كاتێك وه‌ك 12هه‌مین سه‌رۆكی  كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران
د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ په‌یامێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی "X" نوسیویه‌تی، "ئەمڕۆ وەک كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌كاربوم".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "لەگەڵ هاوبەشەکانمان و گەلانی میواندار کاردەکەین، بۆ پاراستنی پەنابەران، گەیاندنی چارەسەری بەردەوام و ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانەکانی ئاوارەبون کە کاریگەرییان لەسەر ملیۆنان کەس هەیە".
پاشخانی هه‌واڵ؛
شه‌وی 18ی 12ی 2025 به‌كۆی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران هه‌ڵبژێردرا و شوێنی فیلیپۆ گراندی، دیپلۆماتکاری باڵای ئیتاڵی ده‌گرێته‌وه‌.

د. به‌رهه‌م ساڵح پێشتر له‌په‌یامێكدا باسی له‌وه‌كردبو، "مایه‌ی شانازیمه‌ كه‌ وه‌ك كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR) هه‌ڵبژێردرام، بۆ خۆم ڕۆژگارێك په‌نابه‌ربوم و باش ده‌زانم كه‌ چۆن پارێزگاری و هاوكاری ده‌توانن ڕێڕه‌وه‌ی ژیان بگۆڕن، ئه‌م ئه‌زمونه‌م هه‌وێنی به‌رنامه‌ی سه‌ركردایه‌تیم ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسۆزی، پراگماتیزم و پابه‌ندبون به‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌".

بابەتی هاوشێوە