كه‌شناسی رێژه‌ی به‌فر و بارانبارینی بڵاوكرده‌وه‌؛ گۆڕانكاری نوێ روده‌دات

01.01.2026
جەماوەر نیوز

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، بڕی بارینی به‌فر و بارانی له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێری ڕابردوی به‌شێك له‌ شار و ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌شڵێت، "پێشبینیده‌كرێت به‌فر و بارانبارین به‌رده‌وام بێت".

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، پێشبینیده‌كرێت ئه‌مشه‌و شه‌پۆلی به‌فربارین به‌رده‌وام بێت له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ نزیكن له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هاوكات شه‌پۆلی نمه‌ باران و بارانی مام ناوه‌ندی پچڕ پچڕ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی له‌كاته‌كانی نێوه‌ڕۆدا شه‌پۆلی بارانبارین له‌ سه‌ر ناوچه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیان لاواز ده‌بێت و كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌مێنێت تا سبه‌ی ئێواره‌ پاشان كۆتایی دێت، نزمترین پله‌كانی گه‌رما له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان چه‌ندین پله‌ له‌ ژێر سفری سیلیزیه‌وه‌ ده‌بن و سه‌نته‌ری شاره‌كان نزیك ده‌بن له‌ سفری سیلیزیه‌وه‌ و خێرایی با (15-25) كم/ك.

بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردوی هه‌ندێك له‌ شار و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌رێم؛
هه‌ولێر 4.7 ملم
شه‌مامك 2.7 ملم
پیرمام 9.5 ملم
سلێمانی دڵۆپ دڵۆپ باریوه‌
دهۆك 10.1 ملم
زاخۆ 13.0 ملم

بڕی به‌فربارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌رێم؛
ڕه‌واندز 1.5 سم
ناحیه‌ی هێرۆ 4 سم
گوندی ڕێشه‌ 22 سم
گوندی هاودیان 7.5 سم
قه‌ڵادزێ مه‌رزی كێڵێ 10سم

بابەتی هاوشێوە