وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەخۆران: سبەینێ سەردانی بانکەکان مەکەن

03.01.2026
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەینێ دەرگای بانکەکان بە رووی مووچەخۆراندا دادەخرێن.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەین، سبەی یەکشەممە، پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە سبەینێ دەرگای بانقەکان بە رووی هاوڵاتییان دادەخرێن، جگە لەو کەسانەی کە مووچەکانیان بە بانکیکردووە، هەروەها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن، ئەمەش بەمەبەستی رێکخستنی هاوسەنگیی کۆتایی ساڵی دارایی 2025.

بابەتی هاوشێوە