چین درۆنێکی زەبەلاحی تاقیکردەوە

04.01.2026
جەماوەر نیوز
چین بە ئەنجامدانی یەکەمین فڕینی لانیینگ کە درۆنی تێڵت-ڕۆتۆری ٦ تۆنییە، هەنگاوێکی گەورەی نا بۆ شکاندنی قۆرخی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی فڕۆکەوانیی ڕۆژئاوا.
ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دەتوانێت وەک هەلیکۆپتەر بە شێوەی ستوونی بنیشێتەوە و هەڵبستێت، دوای بەرزبوونەوەش بە گۆڕینی ئاڕاستەی پەروانەکانی، دەگۆڕێت بۆ فڕینی ئاسۆیی وەک فڕۆکەی ئاسایی.
مەودای کارکردنی ٤٠٠٠ کیلۆمەترە و دەتوانێت تا بەرزایی ٧٦٢٠ مەتر بفڕێت لەگەڵ ئەوەی توانای هەڵگرتنی تا ٢ تۆنی هەیە.

بابەتی هاوشێوە