زیاتر لە ٥٠ کەس بەهۆی خواردنی ریزۆوە گەیەندرانە نەخۆشخانە

04.01.2026
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ ٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، لە ناوچەی یوسفییەی باشوری بەغداد زیاتر لە ٥٠ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران کە زۆرینەیان منداڵن و هۆکارەکەی ژەهراویبوون بووە بەهۆی خواردنی ریزۆوە.
سەرچاوەیەک لە ئاساییشی ناوچەکە رایگەیاندوە، سەرجەم ئەو کەسانە خواردنەکەیان لە ژن و پیاوێکی گەڕۆکی نەناسراو وەرگرتووە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیایان پێبووە و خواردنیان دابەشکردووە و لێکۆڵینەوەکانیش سەلماندویانە کە سەرجەمیان بەهۆی ئەو خواردنەوە ژەهراوییبوون.
سەرچاوەکە وتیشی، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە و هۆکاری رووداوەکە.

بابەتی هاوشێوە