گوتەبێژی پارتی : بەمنزیکانە لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەگەڵ یەکێتی کۆدەبینەوە

05.01.2026
جەماوەر نیوز
گوتەبێژی پارتی دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا بۆ دانوستاندن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، حیزبەکەی بەربژێری بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عیراق دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 05-01-2026 مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق

مەحموود محەممەد ئاماژەی بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، ''لەگەڵ یەکێتی لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ بابەتەکە بدۆزینەوە.''

زیاتر لە 13 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕبووە و سەرەڕای دانوستاندنی یەکێتی و پارتی، تاوەکو ئێستا نەتواندراوە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت. گوتەبێژی پارتی گوتی، ''لەم چەند رۆژەدا [لەگەڵ یەکێتی] یەکدی دەبینین و ئەو هەنگاوانەی لەوبارەوە پێویستن دەنرێن.''

گوتەبێژی پارتی جەختی لەوەش کردەوە، ''هەوڵی ئێمە ئەوەیە بە زووترین کات کابینەی دەیەمی حکومەت پێکبهێندرێت.''

بابەتی هاوشێوە