ئەوانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە نەوتیان پێدەدرێت

06.01.2026
جەماوەر نیوز
بەمەبەستی دابینکردنی بەشە نەوت بۆیان، قائیمقامیەتی قەزای چۆمان ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە و فۆڕمی خۆراکیان نییە.
قائیمقامیەتی قەزای چۆمان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە، بەڵام تائێستا ناویان لە فۆڕمی خۆراک تۆمارنەکراوە، بەمەبەستی دابینکردنی بەشە نەوت، ئەم پێداویستییانەی خوارەوە بهێننە دیوانی قائیمقامییەت و ئەوانەی لە سنووری ناحیەکانیانن، پێداویستییەکان ببەنە دیوانی ناحیەکان.
1- کۆپیی کارتی نیشتمانیی سەرۆک خێزان و هاوسەرەکەی.
2- کۆپیی پسووڵەی خۆراکی ماڵی باوکی سەرۆک خێزان و هاوسەرەکەی.
3- کۆپیی گرێبەستی هاوسەرگیری، ژمارەی مۆبایل.
4- شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستای، دەبێت لە سنووری قەزای چۆمان یان ناحیەکان بێت.
5- بڕی 200 لیتر نەوت وەک بەشە نەوت دەدرێت بە هاوڵاتی بە نرخی 105 هەزار و 500 دینار.
قائیمقامیەتی قەزای چۆمان دەشڵێت، دوا رۆژ بۆ وەرگرتنی مامەڵەکان، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی 13ی کانوونی دووەمی 2026ـە، کاتژمێر 12:00ـی دواینیوەڕۆ دەبێت.

بابەتی هاوشێوە