لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆ درێژدەکرێتەوە؟

07.01.2026
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆ بەردەوامدەبێت.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەگەرچی وادەی لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆ کۆتاییهاتووە، بەڵام رەزامەندی سەرەتایی لە ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە بۆ درێژکردنەوەی وادەکە.
وتیشی، نووسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران کراوە تاوەکو جارێکی دیکە وادەکە درێژبکرێتەوە، بەڵام تاوەکو دەرکردنی نووسراوەکە، لێخۆشبوونی 20% بەردەوامدەبێت.
لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆ، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دراوە و لێخۆشبوونەکە سزاکانی سەرپیچی، دواکەوتنی ئەنجامدانی مامەڵە و بەسەرچوونی بەڵگەنامەکانی ساڵانە دەگرێتەوە

بابەتی هاوشێوە